ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن دوو ساڵییه‌ی سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی لێدانی ئۆتۆمبێڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، كوڕه‌زای ئازاد محه‌مه‌د جوتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه ئازاد محه‌مه‌د گوتی: دوێنێ پێنجشه‌م هەواڵی کۆچی دوای کوڕەزای خۆشەویستم (محه‌مه‌د بڕیار ئازاد)ی تەمەن دووساڵ کە بە کارەساتی ئۆتۆمۆبێل کۆچی دوای کرد پێگەیشت و لە ناخەوە دڵمی ئازاردا.
هه‌روه‌ها گوتی: لەبەرئەوەی من لە سەفەر و لە دەرەوەی وڵاتم، نەمتوانی بۆ دواجار ماڵئاوای لێ بکەم و بیگرمە باوەش و تێر ماچی بکەم.
جوتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و خزم و دۆست و کەسانەی كرد کە ماندووبوون لەگەڵیان هەر لە سەرەتای ڕووداوەکە تا بە خاکسپاردنی.
مقه‌ده‌م بارزان عوسمان گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاندبوو: سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م لە گەڕەکی مۆردانەی پارێزگای هەڵەبجە، منداڵێکی کوڕی تەمەن دوو ساڵ بە ناوی (محه‌مه‌د بڕیار ئازاد) ئۆتۆمبێلێک شێلای و برینداری كرد.
ڕاشیگه‌یاندبوو: دوای گەیاندنی منداڵه‌كه بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، به‌داخه‌وه بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه گیانی لەدەست دا.
مقه‌ده‌م بارزان عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو: دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕێکخراوە و شوفێره‌كه بە پێ ماددەی 24ی هاتوچۆ ده‌ستگیر کراوه و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشی گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.