Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:18

كه‌شناسی: كه‌شوهه‌وا چه‌ند پله‌یه‌ك گه‌رم ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌چاو ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ند پله‌یه‌ك گه‌رمتر ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كم ده‌بێت.

بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 2 تا 4 پله‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ڕۆژانی پێشوو به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-9 كم ده‌بێت.

كه‌شناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 39

سلێمانی:38

دهۆک: 38

کەرکووک: 42

هەڵەبجە: 40

زاخۆ: 39

سۆران: 38

گەرمیان: 44

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.