Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:20

نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ سه‌رووی 91 دۆلاره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی برێنت 24 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.3% به‌رز بووه‌وه‌ و بووه‌ 91.08 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 10 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.1% نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 85.20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.