Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:22

دووباره‌ شه‌ڕ له‌نێوان سوپای تاجیكستان و قیرغستان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌.. 18 قوربانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی دووباره‌ شه‌ڕ له‌نێوان سوپای تاجیكستان و قیرغستان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن 18 سه‌رباز له‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ بریندار بوونه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قیرغستان ئاشكرای كرد،‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18 سه‌ربازی برینداری وڵاته‌كه‌یان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌نێویاندا برینی 4 له‌ سه‌ربازه‌كان سه‌خته‌ له‌ ناوچه‌ی پاتكین له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات كه گولـله‌ی راسته‌وخۆی دوژمن بریندار بوونه‌‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی قیرغستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئێستا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌نێوان سوپای قیرغستان و تاجیكستان به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وامیش تۆپهاوێژه‌كانی هه‌ردوو وڵات تۆپ و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گرنه‌ یه‌ك.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ باری له‌ناكاوی توند بۆ دانیشتوونی گونده‌كانی سه‌ر سنووری تاجیكستان لێدراوه‌ و ئێستا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له‌نێوان سوپای هه‌ردوو وڵات له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان هه‌یه‌.

لای خۆیه‌وه‌ حكوومه‌تی تاجیكستان هێزه‌كانی سوپای قیرغستانی تۆمه‌تباركردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستپیشخه‌ری ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی سوپای تاجیكستان كردووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.