Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:33

هۆشداری توند ده‌درێ.. زیاتر له‌ نیوه‌ی خاكی عێراق ده‌بێته‌ بیابان

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌یه‌كی تۆژینه‌وه‌ و ڕاوێژكاری هۆشداری توندی دا كه‌ ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له‌ سیاسه‌ت و پلانی ئێستای به‌رامبه‌ر به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و فه‌رامۆشكردن به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا نیوه‌ی خاكی عێراق‌ ده‌بێته‌ بیابان.

مه‌نار عوبێدی به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی داهاتووی عێراق بۆ تۆژینه‌وه‌ و ڕاوێژكاری ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت تا ئێستا له‌ سیاسه‌ت و پلانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئێستای به‌ بیابانبوونی خاكی عێراق بریتییه‌‌ 16%، هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌وییانه‌شی كه‌ مه‌ترسی بیابانبوونیان له‌سه‌ره‌ زیاتر له‌ 54%ه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م داتا و زانیارییانه‌‌ له‌ دیوانی چاودێری دارایی عێراق ده‌رچوونه‌ كه‌ داوای كردووه‌ كاری به‌په‌له‌ و ڕاسته‌وخۆ بكرێت و هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له‌ پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سه‌باره‌ت به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی بكرێ.

مه‌نار عوبێدی گوتیشی: به‌هۆی نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌ و وردبینی هه‌میشه‌ بابه‌ته‌ گرینگ و چاره‌نووسسازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژیانی هاووڵاتییان له‌نێو ئه‌رشیفی فایله‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌جێ ده‌هێڵرێ و ته‌نانه‌ت هاووڵاتییان خۆشیان گرینگی پێ ناده‌ن و فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن تا كار له‌كار ده‌ترازێ.

به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی داهاتووی عێراق بۆ تۆژینه‌وه‌ و ڕاوێژكاری هیوای خواست كاری جدیتر له‌سه‌ر دیارده‌ی وشكه‌ساڵی بكرێت و هاووڵاتییان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و هه‌موولایه‌ك پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه‌ سه‌ر حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی  كارێك بكرێ نه‌وه‌ی داهاتووی عێراق له‌ نیشتمانه‌كه‌ی به‌ ئاسووده‌یی بژیت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.