هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێك كه پێده‌چێ چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بن، له باكوری پارێزگای به‌غدا هاته كوشتن.
ئاماژه‌یان به‌وه دا: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نزیك مزگه‌وتی ئیسرا و میعراج له شارۆچكه‌ی تارمییه له باكوری به‌غدا، چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده سه‌ر هاووڵاتییه‌ك و به ده‌سڕێژی ڕاسته‌وخۆی چه‌كی سووك و مامناوه‌ند هاته كوشتن.
ڕاشیانگه‌یاند: زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه چه‌كداره‌كان سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بن.
جه‌ختیشیان كرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و به‌دوای چهكدارهكانهوهن به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.