Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:37

بزانه‌ ئه‌مڕۆ چ پێشبڕكێیه‌كی جیهانی منداڵان له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌مین پێشبڕكێی پاڵه‌وانییه‌تی 2022ی پڕۆگرامی جیهانی (MagicMath) له هۆڵی برستیج كینگ له‌‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا‌ و سەرکەوتووانی پاڵەوانه‌تییه‌كه‌‌ش ڕێگا پێدراو ده‌بن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییه‌تی جیھانی لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات.

له‌ پێشبڕكێكه‌دا دوای وتنەوەی سروودی ئەی رەقیب و وتاری بەخێرهێنان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا خۆشحاڵی دەربڕی بە بەشداریی ئەو منداڵە بەهرەمەندانەی شاری هه‌ولێر و پارێزگاكانی تریش، جەختیشی کردەوە کە منداڵانی ئێمەش خودان زیرەکی پێوانەیین.

بەشداربووانی پێشبرکێی پاڵه‌وانه‌تییه‌كه‌‌ 300 بەشداربوو بوون كه‌ تەمەنیان لەنێوان 5 ساڵ تاوەکو 15 ساڵی بوو و‌ لە پێنج شاری جیاواز هاتبوون بۆ بەشداریکردن کە بریتی بوون لە شارەکانی (ھەولێر - سلێمانی - دھۆک - ھەڵەبجە - مووسڵ).

پێشبڕكێی پڕۆگرامی جیهانی (MagicMath) توانای ھزری و زیرەکی منداڵان نیشان ده‌دات کە ھەریەک لەو منداڵانە لە ڕێگای پرۆگرامێکی جیھانی راھێنانیان پێ کرابوو و بەپێ ئاست و تەمەن هاتبوونه‌ ناو پێشبڕكێكانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.