Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:43

بۆ سوودمەندبوونی هاووڵاتییان  لە بڕیارێک؛ سبەی لە چەند فەرمانگەیەک دەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

سبەی شەممە 17ـی 09ـی 2022 کە بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە بڕیارێک دەوامی چەند فەرمانگەیەک دەبێت.

وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێک هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە کە سبەی شەممە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی، هەولێر، دهۆک، دەوروبەری دهۆک و ئاکرێ دەوامی فەرمییە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ـی بەشێکی قەرزی ئاو.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی 20ـی 09ـی 2022 دواوادەی کارکردن بە بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرزی ئاوی هاووڵاتییان دەبێت.

وەزارەتەکە جەختی کردۆتەوە کە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژ ناکرێتەوە، بۆیە لەم ماوەی کە ماوە دەتوانن لە بڕیارەکە سوودمەند بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.