Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:08

تەقەکەری ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی سالم دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 16ـی 09ـی 2022  ڕایگەیاند، تەقەکەری سەرەکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی سالم دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری بە ھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تەقەکەری سەرەکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی سالم - سەھۆڵەکەیان دەستگیر کرد.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەنێوان شۆفێری تەکسییەک و چەند کەسێکدا کە ماتۆڕسکیلیان پێ بوو شەڕ دروستبوو، شوفێری تەکسییەکە تەقەی کرد، دواتر ئەو کەسانەی ماتۆڕسکیلەکەیان پێ بووە بە دەمانچەی شۆفێری تەکسییەکە تەقەیان کرد و ھەڵاتن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە "توانرا تەقەکەری سەرەکی ڕووداوەکە کە شۆفێری تەکسییەکەیە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری بەھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا بگیرێت کە بە تۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە "تۆمەتبار (ش.ڕ.ع) لەدایکبووی 2001 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.