Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:02

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت کۆنفرانسێک لەسەر ڕوودانی لافاوى شارى هەولێر و دۆزینەوەى چارەسەر ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

سبەی شەممە 17ـی 09ـی 2022 بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێک ئەنجام دەدرێت.

لەژێرچاودێرى رێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە سەرپەرشتى پارێزگاى هەولێر و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵ و نوێنەرى وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ناحکومیەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و کۆمپانیا گەورەکان و چەندین پسپۆڕ و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆ لەهۆڵى سەعد عەبدوڵڵا کۆنفرانسێکی گەورە ئەنجام دەدرێت.

کۆنفرانسەکە سەبارەت بە ڕوودانی لافاوى شارى هەولێر و دۆزینەوەى چارەسەر ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.