Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:50

داوای لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی شێخی خێڵێک دەکرێ کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیر کرابوو

کوردستان TV
100%

لە پارێزگایەکی عێراق داوای لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی شێخێک دەکرێ، کە دوای چەند ڕۆژێک لە دەستگیرکردنی گیانی لەدەست دا.

ئیقبال دۆحان، شێخی خێڵی مەرماد لە پارێزگای دیوانییەی باشووری عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیر کرابوو، بە تۆمەتی "لایەنگری بۆ حزبی بەعس".

دوای چەند ڕۆژێک لە ئازادکردنی ئەو شێخە، گیانی لەدەست دا، ئەمەش لەلایەن ئەندامانی خێڵەکە و بەشێک لە پەرلەمانتاران کاردانەوەی لێکەوتەوە.

دەگوترێت، شوێنەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەی شێخەکەوە دەرکەوتووە، بۆ ئەم مەبەستەش بەشێک لە پەرلەمانتاران و چالاکوانان داوای لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.