Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:32

وڵاتێکی عەرەبی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموونی ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین ئەمڕۆ هەینی 16ـی 09ـی 2022 تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموونی ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کەسێک لە دەرەوەی وڵات دەگەڕایەوە و چەند نیشانەیەکی تووشبوون بە نەخۆشییەکەی لێ دەرکەوت، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت تووشبووی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموونییە.

ڕاشیگەیاند: پلانێکی چالاکی فریاگوزاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوڵەی مەیموونی داڕێژرابوو، لەوکاتەوە کە لە وڵاتانی دیکە لە تەشەنەسەندن بوو.

وەزارەتەکە جەختی لەسەر ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کردۆتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.