Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:37

ڕاپۆرتێک ئاماژە بە زۆربوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە وڵاتە عەرەبییەکان دەدات

کوردستان TV
100%

گۆڤارێکی بەریتانی ئاماژە بە زۆربوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە وڵاتانی عەرەبی دەکات و بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەو گۆڤارە، لە وڵاتێکی عەرەبی 7 حاڵەتی جیابوونەوە لە ماوەی هەر کاتژمێرێک تۆمار دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری (ئیکۆنۆمیست) ڕێژەی جیابوونەوە لە وڵاتانی عەرەبی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە  بەراورد بە وڵاتانی ڕۆژئاوا کە ڕێژەکەی لە دابەزینە.

بەپێی گۆڤارەکە، لە ئوردن، لوبنان، قەتەر، ئیمارات زیاتر لە یەک لەسەر سێی هاوسەرگیرییەکان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت و لە کوێتیش لەوە تێدەپەڕێت و دەگاتە نزیکەی نیوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤارەكە، یەكێک لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانە لە ئەنجامی كارئاسانی ئەو ڕێكارانەیە، بۆ ئەوەی ژنان لە زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی وەك میسر، جەزائیر، ئوردن و مەغریب داوای جیابوونەوە تۆمار بكەن.

ئەمە لەکاتێکدا کە چەندین لێكۆڵینەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەیان بە زۆربوونی حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە 22 وڵاتی عەرەبی كردووە، كە زیاتر لە 400 ملیۆن عەرەب تێیدا دەژین؛ جیابوونەوە بۆتە دیاردەیەک کە دەزگە فەرمییەکانی حکوومەت هەموو خولەکێک چاودێری دەکەن.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، سعوودیە لە هەر كاتژمێرێكدا 7 حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمار كردووە، كە بە تێكڕا لە ڕۆژێكدا 162 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوە. لە تونس مانگانە 940 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار دەکرێت، کە بە تێکڕا 3 کاتژمێر جارێک چوار حاڵەت تۆمار دەکرێت. لە جەزائیر ساڵانە حاڵەتی جیابوونەوە بەرزبووەوە بۆ 64 هەزار حاڵەت، بە تێکڕا لە 12 خولەکدا یەک حاڵەت، لە ئوردن ساڵانە حاڵەتی جیابوونەوە گەیشتە 14 هەزار حاڵەت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.