Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:39

کۆتایی ئەم مانگە لە هەولێر و سلێمانی فیستیڤاڵی کلتوورە جیا جیاکان ساز دەکرێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەشی تیپە میللییەکانی هەولێری سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی کلتوورە جیا جیاکان لە ڕێکەوتی ٢٩/٩/٢٠٢٢ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە لە ٢/١٠/٢٠٢٢ لە هەولێری پایتەخت ئەو فیستیڤاڵە بە بەشداری ١٦ تیپی هونەری لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساز بکرێت و هەفتەیەکیش بەردەوامی هەبێت.
لە له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ر كوردستان تیڤی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو فیستیڤاڵە هونەرییە (بەدرەدین بابەکر) بەڕێوەبەری بەشی هونەره میللییەکانی هەولێر ڕایگەیاند"   تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بە چەندین تابلۆیەکی نوێ ئامادەکاری بۆ هەشتەمین خولی فیستیڤاڵە جیا جیاکان دەکات لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دا، کە کۆتایی ئەم مانگە بە بەشداری ١٦ تیپی هەڵپەڕکێ لە ناوەخۆی کوردستان و دەرەوە تێیدا بەشدار دەبن و هونەری خۆیان نمایش دەکەن، تیپەکەی ئێمەش کە ئەزموونێکی بەرچاوی هەیە لە بەشداربوون لە فیستیڤاڵەکانی ناوەوە و دەرەوە و خاوەن چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە بە کار و چالاکییەکانی، هەروەها لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا ناو و ناوبانگی هەیە، بەشداردەبین و ئومێد دەکەین، کە بتوانین لە ڕێگەی تابلۆ هونەرییەکانماندا کەشێکی هونەری لە سنووری پارێزگای هەولێردا دروست بکەین و سەرنجی هەمووان بە لای خۆماندا ڕابکێشنین و پێیان بڵێین هەولێر لە ڕووی کلتوور و هونەردا خاوەن گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە و هەرگیز ناکەوێت".
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.