Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:40

حکوومەتی ھەرێم خەریکی جێبەجێکردنی سیستەمی نوێیە بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئێستا حکوومەتی ھەرێم خەریکی جێبەجێکردنی سیستەمی نوێیە بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، ھاوکات ساڵی نوێ بە کارتی زیرەک مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێستا خەریکە ھەموو بانکەکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن و پێکەوە دەبەسترێنەوە و یارمەتیی خانەنشینان دەدەن بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان، لە ھەرێمی کوردستان 15 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی ھەن، ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بە ئەلیکترۆنی پێکەوە بەستراونەتەوە، واتە دۆسیەی خانەنشینی بە ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچن و سیستەمی پێشتر بە فایل نامینێ.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێم دەشڵێت: بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی خانەنشینان ھەنگاوێکی گرینگە بۆ ئەوەی لە کاتێکی زووتردا مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوە بچێت و فایلەکانی دیکەش ھەمووی خراونەتە سەر کۆمپیوتەر و ئیدی کۆتایی بە سیستەمی کلاسیک دێت و کار بە سیستەمی نوێی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

حازم ئیسماعیل ئاماژەیشی دا: ھەنگاوی دووەم بەستنەوەیانە بە بانک و دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە کارتی زیرەک، ھەنگاوەکان بۆ دروستکردنی کارتی زیرەک دەستی پێ کردووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، ھەروەھا بەدڵنیایییەوە بۆ ساڵی ئایندە سیستەمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشنینان دەبێتە کارتی زیرەک.

 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.