Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:35

له‌مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی 2 هه‌زار نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە ‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2022) 1.937 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 146 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 792 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.145 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 348 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.158 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 53 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.