Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:33

ھەولێر... پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%


پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و کەمکردنەوەی گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە و ڕێگریكردن لەدروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، درێژی پرۆژەكە (1200)مەترە و لە شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەست پێ دەکات تا شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆ لە شاری هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.