بە گوێرەی شیكارییەكی گۆڤاری فۆرین بولیسی ئەو توندوتیژییانەی كە دوو هەفتە لەمەوبەر لە عێراق روویدا، راستەوخۆ بەهۆی كاریگەریی ئێرانەوە بووە لەو وڵاتە، كە لە لێواری شەڕی ناوخۆی شیعەكاندایە .
گۆڤارەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو ڕووداوانە شەڕی جیۆپۆلەتیكی بەردەوامی نێوان ئێران و هەوڵەكانی عێراقیان بۆ پێكهێنانی حكومەت لە بەغدا ئاشكرا كردووە.لەگەڵ ئەوەشدا ئێران رەتی نەكردۆتەوە كە كاریگەری خۆی لە عێراق لەدەست بدات و سەدریش لە هەڵوێستی دژە ئێران پاشەكشە ناكات، ئەو دوو باڵە سیاسییە جەمسەرییەش خۆیان لە بنبەستێكدا بینیوە كە دواجار لە كۆتایی مانگی رابردوودا توندوتیژی لێكەوتەوە.
گۆڤارەكە لە شیكارییەكانیدا پێی وایە كە ئەمە نوێنەرایەتی خراپترین ململانێی ناوخۆیی شیعە لە عێراق دەكات بۆ ساڵانێكە تا ئێستا، دوای ئەوەی زۆرینەی دیمۆگرافی شیعە لە عێراقدا لە دوای ڕووخانی سەدام حسێنەوە تا ڕادەیەكی زۆر بە یەكگرتوویی ماوەتەوە.
هەر بە گوێرەی گۆڤارەكە ، ماوەی چەند مانگێكە سەدر چەندین جار گورزی لە ئێران داوە، دوای ئەوەی بەڵێنیدا لایەنەكانی سەر بە ئێران لە بەشداریكردن لە پێكهێنانی حكوومەتی عێراق دووربخاتەوە. لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا، لە هەوڵێكی كۆتاییدا بۆ هاوكاری لەگەڵ سەدر، ئێران ژەنەڕاڵ ئیسماعیل قائانی نارد بۆ ئەوەی چاوی پێ بكەوێت. گوایە سەدر بە تووڕەییەوە وەڵامی ئەو هەوڵە چەواشەكارییەی داوەتەوە و دەڵێت: سیاسەتی عێراق چ پەیوەندییەكی بە تۆوە هەیە؟.
دواجاریش پێداگریی ئێران سەدری ناچار كرد واز لە سەركەوتنی 12ی حوزەیران بهێنێت، لەبری ئەوەش سەدر شەڕەكەی بردە نێو شەقامەكانی عێراق.
شیكارییەكە دەشڵێت: ئەگەر سەدرییەكان بەبێ سەركردایەتییەكی بەرپرسیار بمێننەوە چی ڕوودەدات، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دانیشتووانەی كە زۆرینەی چەكدارن، چەندە خێرا وڵات دەتوانێت خۆی بخزێنێتە ناو شەڕی ناوخۆیی گشتگیرەوە.
فورین بولیسی لە كۆتایی شیكارییەكەدا دەڵێت: هەرچەند تاران رەنگە راستەوخۆ داوای توندوتیژی لەنێو شەقامەكانی بەغدا نەكردبێت، بەڵام بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر عێراق هەبێت و بەشدارە لە پەرەسەندنی گرژییەكان لەو وڵاتەدا.
گۆڤارێكی ئەمریكی: عێراق لە لێواری شەڕی ناوخۆی شیعەدایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.