مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكی بەفیشەك بریندار كردبوو .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی تەقەكردن لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ لە شاری سلێمانی ڕویدا ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری ڕاسپارد بەدواداچوونی بەپەلەبكەن بۆ ڕوداوەكە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كەتۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بەفیشەك بریندار كردووەو هەڵاتووە .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە .
پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی خستووهته ڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار ( ب ، م ، م لەدایكبووی 1975 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هاوڵاتییەكی بە فیشەك بریندار كردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.