Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:30

ئه‌مرۆ ئێواره‌ له‌ هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئیسپانیا بارسێلۆنا میوانداری ئێلچی ده‌كات

کوردستان TV
100%

له‌ هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر پێنج و پازده‌ خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئێلچی ده‌كات.
 بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه‌ یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكردو ئه‌ندێر ئیسترالاگا یاریزانی تیپی لاوان له‌ مه‌شقه‌كان به‌شداربوو.
 هاوكات یاریزان سێرجی ڕۆبێرتۆ به‌هۆی پێكان له‌ ڕیزی بلاوگڕانا دابڕاوه‌و به‌شداری له‌ یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌ ناكات، بارسێلۆنا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سێزده‌ خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ به‌ تۆماركردنی شه‌ش گۆڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی لالیگا دێت، له‌و لاشه‌وه‌ ئێلچی بارودۆخی خراپه‌و به‌ ته‌نها خاڵێك له‌ پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌ دایه‌، چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بارسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێلچی له‌ خانه‌كانی دواوه‌ی ڕیزبه‌ند دایه‌، به‌ڵام تیپه‌كه‌ له‌ ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه‌ به‌هێزه‌و هێرشبه‌ری لێهاتووی هه‌یه‌.
 چاڤی گوتیشی، بارودۆخی ئێستای یانه‌كه‌مان باشه‌و ده‌توانین له‌ هه‌ر تیپێك ببه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه‌ به‌ كرده‌یی بسه‌لمێنین، ڕاهێنه‌ری بارسا ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له‌ چامپیۆنس لیگ ئاستی تپیه‌كه‌یان باش بوو، به‌ڵام ده‌بوایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر یاریان بكردایه‌و هۆكاری دۆڕانی تیپه‌كه‌شی بۆ چه‌ند ورده‌كاریه‌كی بچووك گه‌ڕانده‌وه‌ .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.