Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:30

له‌پریمه‌رلیگدا ئه‌ستۆن ڤێلا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ساوسهامبتۆن تۆماركرد

کوردستان TV
100%


دوای وه‌ستانی یاریه‌كانی خولی ئینگلیزی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌‌م جارێكی دیكه‌ یاریه‌كان ده‌ستیان پێكرده‌وه‌و له‌ ده‌ستپێكی گه‌ری هه‌شته‌می خوله‌كه‌ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا میوانداری یانه‌ی ساوسهامبتۆنی كردو به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ڤێلا پارك به‌رێوه‌ چوو ، تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن یاریزانی ئینگلیزی جاكۆب رامزی تۆمار كرا و ئه‌ستۆن ڤێلا دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت‌ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێزده‌می ریزبه‌ندی .
 یانه‌ی ساوسهامبتۆنیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به‌ حه‌وت خال له‌ پله‌ی دوازده‌هه‌م مایه‌وه‌ . 
   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.