Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:22

له‌پریمه‌رلیگدا فۆلهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نۆتینگهام فۆرستی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌شته‌می خولی نایابی ئینگلته‌را یانه‌ی فۆلهام به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ پێشكه‌ش كردنی ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی و له‌م گه‌ره‌شدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌یانه‌ی نۆتینگهام فۆرستی میوانداری برده‌وه‌.
له‌ خوله‌كی یازده‌ خاوه‌ن مال به‌ گۆلیك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش تایۆ ئۆنبی تۆماری كردو به‌م ئه‌نجامه‌ش گێمی یه‌كه‌م كۆتایی هات ، له‌ گێمی دووه‌م فۆلهام به‌ ئاستێكی جیاواز ده‌ركه‌وتن و به‌سێ گۆل وه‌لامی ئه‌و گۆله‌ی خاوه‌ن مالیان دایه‌وه‌ ، له‌ خوله‌كی په‌نجاو چوار تۆسین ئاداریۆیۆ گۆلی به‌رامبه‌ری تۆمار كردو یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ ، سێ خوله‌ك دواتر جواو بالینیا گۆلی پێشكه‌وتنی له‌ سوودی فۆلهام تۆمار كرد .
 له‌ خوله‌كی شه‌ست هاریسۆن رید گۆلی سێیه‌می بۆ میوانه‌كان زیاد كرد. له‌ خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت لویس ئۆبریان گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه‌ یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و فۆلهام سێیه‌‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو به‌ یازده‌ خال له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت ، نۆتینگهامیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به‌ چوار خال له‌ پله‌ی نۆزده‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ند دێت .
     
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.