Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:26

چۆنیه‌تی راكێشانی سه‌رنجی قوتابی بۆ وانه‌كان

کوردستان TV
100%


بێگومان هه‌ر مامۆستایه‌ك رێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ راكێشانی سه‌رنجی قوتابیان بۆ وانه‌كه‌ی وچۆنیه‌تی راهێنانی قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وانه‌كه‌ دانه‌برێین وبه‌رده‌وام بن له‌ سه‌رنچ دانیان بۆ وانه‌كه‌.

 پێش هه‌موو شتێك ئه‌توانین قوتابیان به‌ پێی سه‌رنج نه‌دانیان یان گوێ نه‌گرتنیان دابه‌شیان بكه‌ین به‌چه‌ن گروپێك كه‌ له‌ خواره‌وه‌ به‌چه‌ن خاڵێك باسم كردوون له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانیان ...

1. هه‌ندێكیان بێ ئاگان له‌ وانه‌كه‌ وه‌ به‌ هیچ شێوازێك گوێ له‌ وانه‌كه‌ و مامۆستا ناگرن له‌وانه‌یه‌ هۆكاری گوێ نه‌گرتنیان مامۆستاكه‌ بێت یان ژینگه‌ی پۆله‌كه‌ یان ماندووبوونی قوتابی بێت یان پرۆگرامی خوێندن یان كێشه‌ی تایبه‌تی خودی قوتابی بێت .

2.هه‌ندێك قوتابی هه‌یه‌ بیرۆكه‌ی خۆیان هه‌یه‌ چاورێی كاتێكی گونجاو ئه‌كه‌ن بۆخستنه‌ڕووی بیرۆكه‌كانیان .

3 . هه‌ندێك له‌ قوتابیان گوێ ناگرن له‌ وانه‌كه‌ به‌ بۆچوونی ئه‌وان  شتێكی نوێ له‌ ئارادا نیه‌ تا پیویست به‌گوێ گرتن بكات.

4. ‌هه‌ندێك له‌ قوتابیان بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك خه‌یاڵیان ئه‌ڕوات دوای ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌ گوێ گرتن له‌ وانه‌كه‌
چاره‌سه‌ر چیه‌ ؟

مامۆستای به‌ڕێز تۆ وه‌ك ئه‌و جۆره‌ مامۆستایانه‌ مه‌به‌ كه‌ وانه‌كانیان هیچ جووله‌ وچالاكی تیدانیه‌ سه‌رنجی قوتابی راناكێشێت بۆ بابه‌ته‌كه‌ی وقوتابیان هه‌ست به‌ بێزاری ده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌تی خواره‌وه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی پۆل ده‌كات له‌ لایان مامۆستای بابه‌ته‌وه‌ ....
 
  1.ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی پۆل وبابه‌ته‌كه‌ی به‌هه‌موو پێداویستییه‌كانیه‌وه‌ .
 
2.هه‌وڵدان بۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی مێشكی قوتابیان له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی وانه‌كه‌ به‌ وروژاندنی پرسیارێكی زانستی .

3. به‌وریایه‌وه‌ هه‌وڵی فێربوونی قوتابیان بدات به‌شێویه‌كی رێك و كار بۆ ئه‌وه‌ بكات قوتابیان تێبگه‌ن له‌ بابه‌ته‌كه‌ی. 

4. شێوازی نوێ وجۆراوجۆر به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان هه‌ست به‌ بێزاری نه‌كه‌ن به‌ ڕه‌چاو كردنی جیاوازی تاكه‌ كه‌سی .
  
5.كۆنتاكی باشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ قوتابیان به‌ چاو وبه‌ جوله‌كانی ناوپۆلی .

6.جێ گۆڕكێ بكات له‌ پۆلدا له‌ یه‌ك شوێن نه‌وه‌ستێت .

7. گۆرانكاری بكات له‌ به‌رزی ونزمی ده‌نگی به‌ پێی پێویست .

8- هه‌ندێك جار له‌ ناكاو بێده‌نگ ببێت بۆ راكێشانی سه‌رنجی قوتابیان .

9- به‌كارهێنانی چالاكی جۆراو جۆر كه‌ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ی .

10- ده‌رفه‌ت دان به‌ قوتابیان وگوێگرتن له‌ بیرۆكه‌كانیان .

11- تێكه‌ڵ كردنی بابه‌ته‌كه‌ به‌ قسه‌ی خۆش  به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ سنووری وانه‌كه‌ ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان هه‌ست به‌ بێزاری نه‌كه‌ن .

12. ئاماده‌ كردنی هه‌ندێك پرسیاری تایبه‌ت به‌ بابه‌ته‌كه‌ی بۆ دڵنیا بوون له‌تێگه‌یشتنی قوتابیان له‌ بابه‌ته‌كه‌ وه‌ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان ئاگاداری وانه‌كه‌ بن و فێرببن كه‌ له‌ كۆتای وانه‌كه‌ مامۆستاكه‌ پرسیاریان ئاراسته‌  ئه‌كات.
مامۆستا گه‌لاوێژ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.