Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:29

هالاند خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و ئارتیتا خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی ڕابردووی پرێمه‌رلیگیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلته‌رای بۆ مانگی ئابی ڕابردوو به‌ده‌ستهێنا.
 هالاند له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا له‌ یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیتیزێنز كردو له‌ كۆی پێنج یاری مانگی ڕابردووی تیپه‌كه‌ی له‌ پرێمه‌رلیگ نۆ گۆڵی تۆماركردو ئێستاش به‌ ده‌ گۆڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ دایه‌.
 ئه‌م ئه‌ستێره‌ نۆروێژیه‌ بووه‌ ده‌یه‌م یاریزان له‌ مێژووی خولی ئینگلته‌را كه‌ له‌ یه‌كه‌م مانگی یاریكردنی له‌ خوله‌كه‌دا خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌ده‌ست دێنێت كه‌ پێشتر چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی وه‌ك یۆرگن كلینسمان و ڕۆبی كین و دیێگۆ كۆستاو برونۆ فێرناندیز هه‌مان ده‌ستكه‌وتیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
له‌ ئاستی ڕاهێنه‌رانیش، میكێل ئارتیتای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی ڕابردووی خولی ئینگلته‌رای برده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سێیه‌م جاره‌ ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگ له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست دێنێت.
 ئارتیتا مانگی پێشوو پێنج سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی بۆ تیپه‌كه‌ی له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو ئێستاش ئارسناڵ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پازده‌ خاڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌، له‌ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌دا، ئارتیتا پێش هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێ ڕاهێنه‌ری تۆتنهام و پیپ گواردیۆلا ڕاهێنه‌ری مانچسته‌رسیتی و گراهام پۆتێر ڕاهێنه‌ری پێشووی برایتۆن و ئێستای چێڵسی و ماركۆ سیلڤای ڕاهێنه‌ری فولهام كه‌وت .
 


                                       

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.