Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:54

خەوتن لە سەر شێوازی 4-7-8 چۆن ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەركی خەوتن، سەرەڕای ئاسانكارییەكەی، بۆ هەندێك كەس قورس دەردەكەوێت و تەنها پرۆسەیەكی سادە نییە ، پسپۆڕانیش شێوازێك بۆ خەوتن لەسەر بنەمای ئەم ژمارانە4 -7-8 دەخەنە روو.
پسپۆڕان دەڵێن، بەپێی ئەوەی تۆڕی "CNN"ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، هەناسەدان بەپێی شێوازی 4-7-8 دەتوانێت یەكێك بێت لە سەركەوتووترین ڕێگاكان بۆ خەوتن، دەزانن كە بە "هەناسەدانی ئیسراحەت"ش ناسراوە. "
دكتۆر راج داسگوپتا، مامۆستای یاریدەدەری پزیشكی لە زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا، روونی دەكاتەوە، شێوازی 4-7-8 راهێنانێكی ئیسراحەتكردنە كە بریتییە لە راكێشانی هەوا بۆ ناو لەش بۆ ماوەی چوار چركە، راگرتنی هەوا بۆ ماوەی حەوت چركە لە سییەكان، و هەناسەدان بۆ ماوەی هەشت چركە. 
لای خۆیەوە ڕیبێكا ڕۆبینز، پرۆفیسۆری قوتابخانەی پزیشكی هارڤارد وتی ئەو سەختییانەی كە زۆر كەس لە كاتی خەوتندا ڕووبەڕووی دەبنەوە پەیوەندی بە سەرقاڵبوونیان بە زۆر شتەوە هەیە.
دەشڵێت: بەڵام ڕاهێنانێكی وەك 4-7-8 دەرفەتت پێدەدات كەمێك ئارامتر بیت و ئەوەش رێك ئەوەیە كە پێویستە پێش ئەوەی بخەوین بیكەین.
چۆن 4-7-8 جێبەجێ دەكەیت؟
4-7-8 پێویستی بە هیچ ئامێرێك نییە، بەسە لەكاتی دانیشتن و پشتت ڕاستكردنەوە ئەنجامی بدەیت، هەروەها دەتوانیت لەكاتی پاڵكەوتن لەسەر جێگاكە دەست بكەیت بە ئەنجامدانی، هەروەها گرنگە شوێنەكە بێدەنگ بێت، ئەمەش یارمەتیدەرە و شێوازەكە بەم شێوەیە جێبەجێ دەكرێت:
-تەنها لە ڕێگەی دەمتەوە هەناسە بدە.
دەمت دابخە و بە نەرمی لە ڕێگەی لووتتەوە هەناسە بدە تا دەگەیتە ژمارە 4.
هەناسەت ڕابگرە تا ژماردنەكە تەواو دەكەیت بۆ ژمارە 7.
هەوای گیری خواردووە لە دەمتەوە ئازاد بكە، دەنگێكی هێمن دەربهێنە تاوەكو ژماردنەكە تەواو دەكەیت بۆ 8.
3 جار تر پرۆسەكە دووبارە بكەرەوە .
بە وتەی داسگوپتا، بەڵگە هەیە كە هەناسەدانی 4-7-8 یارمەتی كەمكردنەوەی نیشانەكانی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی و كەمخەوی دەدات، بەڵام لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ڕوونكردنەوەی پەیوەندی نێوان ئەم شێوازە .
ئاماژەی بەوەشكردووە، شێوازی 4-7-8 تاڕادەیەك سەلامەتە، بەڵام ئەگەر كەسێكی سەرەتایی بیت، لەوانەیە سەرەتا هەست بە كەمێك سەرگێژخواردن بكەیت.
هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: هەناسەدانی ئاسایی هاوسەنگییەكە لە نێوان هەناسەدانی ئۆكسجین و دەردانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، كاتێك ئەم هاوسەنگییە تێكدەچێت، كەمبوونەوەی خێرای دووەم ئۆكسیدی كاربۆن ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی ئەو خوێنبەرانەی كە خوێن بۆ مێشك دابین دەكەن، بەمەش كەم دەبێتەوە. لە خوێندا ڕۆیشتن بۆ مێشك دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی وەك سەرگێژخواردن، لەبەر ئەم هۆكارە زۆرجار پێشنیار دەكرێت بە هێواشی دەست پێبكرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.