Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:22

9 ملیار و 218 ملیۆن دینار بۆ بەنداوی خنس لە دهۆک تەرخان کرا

کوردستان TV
100%


 بەمەبەستی گرنگیدان بە بواری ئاو لە سنووری پارێزگای دهۆک، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی خنس، 9 ملیار و 218 ملیۆن دیناری تەرخان کردووە.

بەنداوەکە دووەم گەورەترین بەنداو دەبێت لە پارێزگای دهۆک و ساڵانە توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بە تەواوکردنی پڕۆژەکە ئاوێکی زۆر بۆ پارێزگای دهۆک دابین دەکرێت.

حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە گرنگییەکەی زۆر بە درووستکردنی بەنداوەکان بدات و لەو ڕێیەوە پارێزگاری لە سامانی ئاو و کشتوکاڵ بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.