Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:35

فیفا سكاڵای هه‌ریه‌ك له‌ چیلی و پیرۆی له‌ دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر ڕه‌تكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا سكاڵای هه‌ریه‌ك له‌ چیلی و پیرۆی له‌ دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر ڕه‌تكرده‌وه‌.
 له‌ سكاڵاكه‌دا نوێنه‌رانی هه‌ردوو یه‌كێتی تۆپی پێی چیلی و پیرۆ ئاشكرایانكردبوو كه‌ یاریزان بایرۆن كاستیۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئیكوادۆری نیه‌و له‌ كۆلۆمبیا له‌دایك بووه‌و به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر له‌ یاریه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر به‌شداری كردووه‌، بۆیه‌ چیلی و پیرۆ داوایان له‌ فیفا كردبوو ڕێنماییه‌كانی فیفا له‌باره‌ی یاریكردنی یاریزانان به‌ شێوازی نایاسایی له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر جێبه‌جێ بكات و هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ جامی جیهانی قه‌ته‌ر دووربخاته‌وه‌.
 به‌ڵام لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی فیفا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیانه‌ی پێشكه‌شكراون، ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ یاریزان بایرۆن كاستیۆ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی و هه‌میشه‌یی خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیكوادۆریه‌و هیچ كه‌موكوڕی و كێشه‌یه‌كی یاسایی له‌ یاریكردنی ئه‌م یاریزانه‌ له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر نیه‌، به‌مه‌ش فیفا ته‌واوی گومانه‌كانی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر له‌ یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ڕه‌وانده‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ گڕوپی یه‌كه‌می جامی جیهان شان به‌ شانی هه‌ڵبژارده‌كانی قه‌ته‌ری میواندارو سه‌نیگال و هۆڵه‌ندا به‌شداری ده‌كات.
 


                                                          

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.