ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی ،سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەو قەیرانە سیاسیەی كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، رەنگە لە دوای ساڵی 2003ەوە قورسترین قەیران بێت.
كازمی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، عێراقییەكان و میوانەكان یادی چل ساڵەی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت) و خانەوادە و هاوەڵانییان كردەوەو عێراقییەكان وانەی میوانداری و بوێرییان بە جیهان بەخشی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە خەڵكی سەبر و بەتوانامان ناشارینەوە كە عێراق بە قەیرانێكی سیاسیدا تێدەپەڕێت كە رەنگە یەكێك بێت لە سەختترین قەیرانەكانی دوای 2003." بەڵام ئومێد و ئیرادەمان هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بە مەبەستی پەڕینەوە و هەنگاونان بەرەو عێراقێكی ئارام و سەقامگیر.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بانگەوازی من بۆ هەموو هێزە سیاسییەكان ئەوەیە،با ئیلهام لەم بۆنە چل ساڵە وەربگرین و عێراق و عێراقییەكان لەبەرچاو بگرین.
كازمی: بە قورسترین قەیرانی سیاسیدا تێدەپەڕین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.