Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:41

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی زەنگی یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی خوێندنی ئایینی لێدا

کوردستان TV
100%


د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:  وێڕای پشتیوانی پرۆسەی پەروەردە خوێندن لە قوتابخانە ئاینییەکان، ھەموو پێداویستییەکانی خوێندنی ئایینی دابین دەکەین.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ ئەیلول ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەپەیمانگای ئەزھەر یەکەمین زەنگی دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی تازەی ٢٠٢٢ ⁄ ٢٠٢٣ لێدا، لەوتەیەکدا پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیانی ئازیزو کەس وکاری قوتابیان و مامۆستایان کرد، پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی  بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی خوێندن دووپاتکردەوە و جاختی لەبەھێزکردنی بواری زانستی و ئەکادیمی پرۆسەکە کردەوە.
دواتر ژمارەیەک قوتابخانەی تری ئایینی بەسەرکردوەو بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی ئاراستە قوتابیان  و مامۆستایان کرد .
جێگەی ئاماژەیە قوتابخانە ئاینییەکان ژمارەیان( ٢١) قوتابخانەیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دوای گەڕانەوەیان بۆسەر وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەمڕۆ بەفەرمی یەکەمین ڕۆژی ساڵی خوێندنی تێدا دەستپێکرد .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.