لویس ئێنریكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ دوو یاری داهاتووی ماتادۆر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی سویسرا‌و پۆرتوگال له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ڕاگه‌یاند.
هه‌ریه‌ك له سێرجیۆ ڕامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان و ئانسۆ فاتی هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆناو ئیاگۆ ئه‌سپاس هێرشبه‌ری یانه‌ی سێلتاڤیگۆ له پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی ئیسپانیا دوورخراونه‌ته‌وه.
ئێنریكی ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند پێوه‌رێك یاریزانانی بۆ پێكهاته‌ی گشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ستنیشانكردووه‌و له یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ریش پشت به هه‌مان پێكهاته ده‌به‌ستێت.
ڕاهێنه‌ره‌كه گوتیشی، ڕامۆس به‌هۆی دووباره بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كانی له به‌شێكی زۆری یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی دابڕاوه‌و ئانسۆ فاتیش ته‌نها له یه‌ك یاری ئه‌م وه‌رزه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسا بووه، بۆیه ئێستا ئه‌م دوو یاریزانه ئاستیان دابهزیوهوهو بۆ یاریكردن له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا شیاونین، له بیست‌وچواری ئه‌م مانگه‌و له گه‌ڕی پێنجه‌م و پێش كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، ئیسپانیا میوانداری سویسرا ده‌كات و دواتر له بیست وحه‌وتی ئه‌م مانگه‌و له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتاییدا، ده‌بێته میوانی پۆرتوگال.
پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ دوو یاری داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر سویسرا و پۆرتوگال ڕاگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.