Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:26

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل: ئەلێكس ساندرۆ لە پێكهاتەی هەڵبژاردە دورخرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەدینۆر تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بڕیاریدا ئەلێكس ساندرۆ بەرگریكاری یانەی یوڤێنتوس لە پێكهاتەی هەڵبژاردەكە دووربخاتەوە.
 ئەویش بەهۆی ئەو پێكانەی یاریزانەكە لە یاری یەكشەممەی ڕابردووی نێوان یوڤێ و سالێرنیتانا لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیتاڵیا دووچاری قاچی چەپی هات، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە سەروبەندی ئامادەكاری دایە بۆ دوایین دوو یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی خۆی بەر لە مۆندیالی قەتەر لەبەرامبەر هەڵبژاردەكانی غاناو تونس لە بیستوسێ‌ و بیس توحەوتی ئەم مانگە، بۆ شوێنگرتنەوەی ساندرۆ لە ڕیزی ساماكارانی سامبا، تیتی بڕیاریدا، ڕینان لۆدی بەرگریكاری یانەی نۆتینگهام فۆرێست بانگهێشتی پێكهاتەی هەڵبژاردەكە بكات .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.