Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:01

ئەگەر رووسیا چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت چی روودەدات ؟.. بایدن وەڵام دەداتەوە

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەگەر رووسیا چەكی كیمیایی یان چەكی تاكتیكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت ئەوا بەشێوەیەك دادەبڕێت لە كۆمەڵگا كە پێشتر وێنەی نەبووە.
جۆ بایدن لە دیمانەیەكدا لە بەرنامەی ''60 Minutes''ی سكۆت پیلی كە سبەی لە سی بی سی بڵاو دەكرێتەوە، هەڵسەنگاندنی بۆ جەنگی رووسیا-ئۆكراینا كرد.
لە وەڵامی پرسیارێكی پێشكەشكاری بەرنامەكەدا كە گوتی بەهۆی سەركەوتنی ئۆكراینا لە جەنگەكەدا سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین تەنگەتاو بووە، ئەگەر بیر لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و تاكتیكییەكانی ئەتۆمی بكاتەوە، ئێوە چیتان هەیە بۆی و چیتان پێدگوت؟ بایدن رایگەیاند: "پێی دەڵێم مەكە، مەكە، مەكە. رووخساری جەنگ بەشێوەیەك دەگۆڕیت كە لە جەنگی دووەمی جیهانەوە تا ئێستا وێنەی نەبووبێت".
سەبارەت بە دەرەنجامەكانی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن پوتینەوە، بایدن رایگەیاند: "وا دەزانیت ئەگەر بە تەواوی بمزانیبایە چی روودەدات پێم دەگوتیت؟ بێگومان كە نایڵێم. دەرەنجامی دەبێت".
گوتیشی: "بەشێوەیەك كە وێنەی نەبووە پەراوێز دەخرێن. بە قەبارەی ئەوەی ئەنجامی دەدەن وەڵامیان دەدرێتەوە".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.