Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:22

ئه‌كاد-عه‌نكاوه‌ نازناوی پاڵه‌وانێیه‌تی بادمنتۆنی یانه‌كانی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی بادمنتۆنی كوردستان كۆتایی به‌پاڵه‌وانێیه‌تی بادمنتۆنی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان بۆ كوڕان هات.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ رۆژی 15 ى مانگ به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌، بابه‌گوڕگوڕ، سۆلاف، سۆلافی نوێ، كه‌یوان، شۆریجه‌ ده‌ستی پێكرد و له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ڕكابه‌ری یانه‌كان له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی پێشه‌وه‌، یانه‌ی ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، باباگوڕگوڕ پله‌ی دووه‌م، سۆلافی نوێ پله‌ی سێیه‌م، كه‌یوان پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا.

بەرێوەچوونی کارو چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکان لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش مانگانە بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی خەرج دەکات بەمەبەستی بەرێوەچوونی کۆی چالاکییە وەرزشییەکانی یەکێتییە وەرزشییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.