به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی هێزی له‌شی كوردستان بۆ هۆڵ و یانه‌كان به‌رێوه‌چوو.
پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌ماوه‌ی هه‌رسێ ڕۆژانی 14 ، 15 ، 16 ى 9 ى 2022 ئه‌نجامدرا، به به‌شداری 105 یاریزان كه 22 هۆڵ و یانه به‌شداری تێداكردبوو له‌هۆڵی زانكۆی جیهان له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستی تازه پێگه‌یشتووان، لاوان، پێشكه‌ووتووان، ئه‌نجام له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاست به‌م شێوه‌یه بوو:
تازه پێگه‌یشتووان
1- حاجیاوا 55 خاڵ- پله‌ی یه‌كه‌م - ئیداره‌ی راپه‌رین.
2- هۆڵی ئارۆ 53 خاڵ پله‌ی دووه‌م - پارێزگای سلێمانی .
3- هۆڵی بابه‌گوڕگوڕ 35 خاڵ - پله‌ی سێیه‌م - پارێزگای كه‌ركوك.
لاوان
1- حاجیاوا 57 خاڵ - پله‌ی یه‌كه‌م - ئیداره‌ی راپه‌رین.
2- هۆڵی بیگ رامی 51 خاڵ - پله‌ی دووه‌م - پارێزگای هه‌ولێر .
3- یانه‌ی پێشه‌وا 45 خاڵ - پله‌ی سێیه‌م - پارێزگای كه‌ركوك .
پێشكه‌وتووان
1- حاجیاوا - 53 خاڵ - پله‌ی یه‌كه‌م - ئیداره‌ی راپه‌رین
2- هۆڵی بیگ رامی - 43 خاڵ - پله‌ی دووه‌م - پارێزگای هه‌ولێر
3- هۆڵی كارۆ - 30 خاڵ - پله‌ی سێیه‌م - پارێزگای سلێمانی.
بەرێوەچوونی کار‌و چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکان لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش مانگانە بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی خەرج دەکات بەمەبەستی بەرێوەچوونی کۆی چالاکییە وەرزشییەکانی یەکێتییە وەرزشییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
17 ى 9 ى 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.