Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:57

بزانە شاژنە ئەلیزابێسی دووەم هەرگیز چی نەخواردووە ؟

کوردستان TV
100%

هیچ كەسێك نییە خواردنێك یان لە خواردنێكی دیكەی پێ باشتر نەبێت، یان خۆی لە جۆرێكی دیاریكراو بەدوور نەگرێت ،جا چ لەبەر ئەوەی تامی ناخۆشە، یان تەنانەت لەوانەیە هەستیاری پێی هەبێت ، یان بە هەر هۆكارێكی تر . شاژنە ئەلیزابێسی دووەم-یش وەك هەر مرۆڤێك وابووەو خۆراك و سەوزە و میوە هەیە كە ئەو خۆی لێی بەدوور گرتووە، یان پێی باشتر بووە.
 لیستێكی ئەو خۆراكانەی شاژن كە لە ژیانیدا هەرگیز نەیخواردووە.
خواردنی سوورە كراوە..
دارێن مەكگرادی، چێشتلێنەری فەرمی شاهانەی بۆ ماڵپەڕی RecipesPlus دەڵێت: شاژنە ئەلیزابێس ڕێگەی بە خۆی نەداوە خواردنی سوورە كراوە بخوات، هەروەها مەعكەرۆنی بە زەڵاتە دەگۆڕی.
هێلكەی سپی:
بەپێی رۆژنامەی گاردیان، شاژن هێلكەی قاوەیی پێ باشتر بووە لە سپی، چونكە پێیوابوو تامیان باشترە، هەروەها بە شێوەیەكی سەرەكی هێلكەی نەدەخوارد بۆ ژەمی بەیانیان، چونكە مرەبا ژەمی سەرەكیی بەیانیان بووە.
سیر و پیاز..
شاژن بە تایبەتی حەزی لە بۆنی ناخۆش نەبووە، هیچ شتێكی نەدەخوارد كە سیر و پیازێكی زۆری تێدابێت، چونكە زۆر ناخۆش بوو بۆی بیخوات.
لێوارەكانی نان..
ئەو پێی باش بووە لێوارەكانی نان ببڕێت، لێوارەكانیش بۆ باڵندەكانی كۆشك پێشكەش دەكران
میوە..

شاژنە ئەلیزابێسی دووەم زۆر حەزی لە خواردنی میوە بووە لەوەرزی خۆیدا ، واتە ئەگەر بە شێوەیەكی ئاسایی میوەیەك گەشەی نەكردبێت، هەرگیز دەستی لێ نەداوەو تەنانەت سەیریشی نەكردووە.
جێگایەی ئاماژەیە هەفتەیەك لەمەوبەر ئەلیزابێزی دووەم ، شاژنی بەریتانیا لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كردو چارلسی سێیەم كە كوڕە گەورەی شاژنە، لە تەمەنی 73ساڵیدا بەفەرمی بووە شای بەریتانیا .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.