Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:07

پارێزگاى هەولێر زانیاری لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکان دەدات

کوردستان TV
100%

لیژنەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان لە پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکان بۆ بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆکان کۆتایی هاتووە و درێژ ناکرێتەوە.

برزۆ زیاد مستەفا، سەرۆکى لیژنەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان لەپارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند: لە 09ـی 09ـی 2022 دوا وادەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان بوو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەم ڕێککەوتە بەدواوە هیچ داواکارییەکى دیکە لەهاووڵاتییان وەرناگیرێت.

ڕاشیگەیاند: کۆى گشتیی ئەو داواکاریانە لەلایەن هاووڵاتییانەوە پیشکەش به ‌لیژنەکەمان کراوە (17 هەزار و 394) داواکارین، دواى وەرگرتنیان لەلایەن لیژنە لاوەکییەکان پشکنین بۆ تەواوى خانووەکان ئەنجام دەدرێت و دواى گرتنەبەرى ڕێکارە هونەرییەکان لەدانانى نەخشەى کەرتى و یەکبوون و جیاکردنەوەى زەوییەکان و خەمڵادنى لەلایەن لیژنەى خەمڵاندن و وەرگرتنى بەهایى تەملیک، خانووەکان بەناوى هاووڵاتییان دەکرێت.

سەبارەت بەو هاووڵاتییانەشى کە تاوەکو ئێستا سەردانی پارێزگاى هەولێریان نەکردووە و داواکارییان پێشکەش نەکردووە، سەرۆکى لیژنەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان لەپارێزگاى هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە بەپێى یاسایی ژمارە (3)ى ساڵى 2019 ماوەى ساڵێک دیاریکرابوو بۆ هاووڵاتییان تاوەکو داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن، پاشان بەیاسایی ژمارە (7)ـى ساڵى 2021 ماوەکە بۆ ساڵێکى تر درێژکرایەوە تاکو ڕێککەوتى  09ـی 09ـی 2022، لەم بەروارەش بە دواوە ناتوانین هیچ داواکارییەکى ترى هاووڵاتییان بۆ بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان وەربگرین.

سەبارەت بەوەى كه‌ ئایه‌ ماوەى پێشکشکردنى داواکارییەکان درێژ دەکرێتەوە یاخود نا، ڕوونى کردەوە، ئەم بابەتە لەدەسەڵاتى حکوومەت نییە و پێویستە لەپەرلەمانى کوردستان جارێکى تر یاساکە هەمواربکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.