Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:02

بە گوژمەی 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار پڕۆژەی ڕێگەوبان لە سیدەکان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

 بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە بۆ خەرجکردنی 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی چەند ڕێگەیەک لە ناوچەی سیدەکان.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: بۆ دەڤەری سیدەکان ئەو ڕۆژە ڕۆیشتین بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگمان دانا لە دۆڵی دەرزێ  کە هاوکات سێ پڕۆژەی دیکە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لە پلانی ئێمەدان، کە بریتین لە پڕۆژەکانی گەلیی شێخزادان و گەلیی لێتان و دەشتی هەرتێ و تێچووی پڕۆژەکان 5 ملیار و300 ملیۆن دینارە.

ڕاشیگەیاند: ئەو پڕۆژانە چوار میحوەری سەرەکیی ناوچەی سیدەکان لەخۆ دەگرێت کە چوار ڕێگەی سەرەکین و نۆژەن دەکرێنەوە و قیڕتاو دەکرێن و یەکێک لەوانە دەست پێ دەکرێت.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەش دا کە گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکان بریتین لە پڕۆژەی گەلیی شێخزادان بە گوژمەی ملیارێک و 300 ملیۆنە و پڕۆژەی گەلیی لێتان بە گوژمەی دوو ملیار و200 ملیۆن دینار و دەشتی هەرتێ 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، ئەوەیان نۆژەن دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.