لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بلیاردی کوردستان، دوای سێ ڕۆژ لەبەرێوەچوونی پاڵەوانێیەتی بلیاردی یانەکانی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17 ی 9 ی 2022، کۆتایی بەپاڵەوانێتییەکە هات.
لە پاڵەوانێتییەکەدا هەریەک لە یانەکانی، هەولێر، سلێمانی ، دهۆک ، کەرکووک ، شۆریجە، کەیوان، سۆلافی نوێ، پێشمەرگەی هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، خاک، نەورۆز، ئاسۆ، زانکۆ، ئارارات، سەنحاریب، سیروانی شارەزوور، سەرچنار، پێنجوێن، لەیلان، پێشکەوتن، برووسک، دووکان، تەناهی، پێشکوتن، زاخۆ، ئاڵا و ئاڵتۆن کۆپری بەشداربوون.
دوای ڕکابەرییەکی بەهێز لەنێوان یاریزانانی یانەکاندا لەڕۆژانی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەدا، یاریزان عومەر جومعە لەیانەی شۆریجەی کەرکووک توانی پلەی یەکەم و نازناوی پاڵەوانێیەتی کوردستان بەدەست بهێنێت.
یانەی کەرکووکیش پلەی دووەم، زانکۆ پلەی سێیەم دووبارە، ئاسۆ پلەی سێیەم دووبارە، بەدەست هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.