Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:54

هەولێر؛ پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ لە تەواوبووندایە

کوردستان TV
100%

پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتری بۆ شەقامی 60 مەتری مەتریی جێبەجێ دەكرێت.

قایمقامییەتی هەولێر ڕایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری تاکو شەقامی 60 مەتری و کەمکردنەوەی گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە و ڕێگریكردن لەدروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەرۆی سندووقی لەسەر شەقامی 30 مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە درێژی پرۆژەكە (1200) مەترە و لە شەقامی 30 مەتری لە نزیک باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەکات تاوەکو شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆ لە شاری هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.