پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان بكه‌ن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مرۆ شه‌ممه 17ـی 09ـی 2022، لە چوارچێوەی کۆنفڕانسی لافاوی هەولێر، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له لافاوه‌كانی ساڵی ڕابردووی شاری هه‌ولێر زه‌ره‌رمه‌ند بوون، هاوكاری كران له‌و كه‌مپینه‌ی ڕاگه‌یه‌نرابوو به پاڵشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كان به كه‌رتی گشتی كه‌وت، وه‌كو تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با، شه‌قامه‌كان، قوتابخانه‌كان و داموده‌زگە گشتییه‌كانی دیكه، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم چاك كرانه‌وه.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان ئومێد خۆشناو، باسی لەوە کرد کە پارێزگای هه‌ولێرمان به‌سه‌ر سێ زۆندا دابه‌شكردووه (ناوچه شاخاوییه‌كان، ناوه‌ڕاست و ناو شاره‌كان)، هەوڵ دەدەین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.