جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، دانووستانه‌کان بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی، به بنبه‌ست گه‌یشتوون چونكه ئێران وڵامێكی زۆر سه‌ختی به پێشنیازه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا داوه‌ته‌وه.
وێندی شێرمان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانی به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی واشنتۆن پۆست جه‌ختی کردەوە که دوایین وه‌ڵامی ئێران بۆ پێشنیاری جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌مریکا جێگه‌ی قبوڵ كردن نه‌بوو.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ئەوەشی خستەڕوو کە ئێمه له بنبه‌ستداین به‌و مانایه‌ی که ئێران له دوایین خولی دانووستانه‌کاندا وه‌ڵامێکی زۆر توندی پێداین، وه‌ڵامێک که لای ئێمه قه‌بووڵ ناکرێت. ئێمە سەبارەت بەو بابه‌تانه‌ی کە پێمان وایە بڕگەیەکی جەوهەری و گرینگن، پەیامێکمان ناردووە.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو ئەنتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، وەڵامی ئەم دواییەی ئێران بۆ پێشنیازی یەکێتی ئەوروپا هەنگاوێک بوو بۆ دواوە و جه‌ختیشی كردبووه‌وه ئێستا واشنتۆن گەیشتن بە ڕێککەوتن لە کورتخایەندا بەدوور دەزانێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.