شرۆڤەکارێکی سیاسیی ئاماژەی بەوە داوە کە سەرۆکی ڕووسیا هەوڵ دەدات هەمان ڕێچکەی سەرکردەکانی پێشووی سۆڤییەت بگرێتەبەر بۆ تێکشکانی ئۆکراینا.
تۆماس فریدمان شرۆڤه‌كاری سیاسی له وتارێكدا بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی نووسیویه‌تی، پووتین له‌و بڕوایه‌دایه شه‌ڕێكی ساردی نوێی ده‌ست پێ كردووه و ده‌توانێ تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئامانجی ئه‌وه‌یه زستانی ئه‌مساڵ له‌ڕێی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت گازه‌كه‌یه‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌ق بكاته‌وه و له ئه‌نجامدا وڵاتانی ئه‌وروپی ناچار بكات پاڵپشتیان بۆ ئۆكراینا بوه‌ستێنن.
ئاماژەی بەوەش داوە کە سه‌ركرده‌كانی ڕووسیای پێش پووتین، زستانه سارده‌كانیان به‌كارهێنا بۆ شكستپێهێنانی ناپلیۆن و هیتله‌ر و ئێستاش پووتین له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م هه‌نگاوه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له تێكشكاندنی ڤۆڵۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا.
زیلیسنكی هه‌فته‌ی ڕابردوو به خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو: رووسیا له 90 رۆژی زستانی ئه‌مساڵدا هه‌موو كارێن ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا خۆڕاگریی ئۆكراینا و ئه‌وروپا و دنیا بشكێنێت.
فریدمان دووپاتی كرده‌وه له‌و بڕوایه دام پووتین تێك ده‌شكێت و له‌م ته‌كتیكه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه له كۆتاییدا ڕووسیا ده‌كات به كۆلۆنی و ده‌سته‌مۆی وزه‌ی چین.
سه‌ره‌تاكانی ئه‌م گۆڕانكارییه ده‌ركه‌وتوون، له قۆناغی ئێستا پووتین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی بازاڕه رۆژئاواییه‌كان، به‌شێكی به‌رچاوی نه‌وته‌كه‌ی به داشكانی یه‌كجار زۆره‌وه هه‌رزانفرۆش ده‌كات. دەشڵێت، پێویسته ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌كانی، به سیاسه‌تی به‌كارهێنانی وزه و سووته‌مه‌نی فۆسیلدا بچنه‌وه و ڕێی نوێ بگرنه‌به‌ر و ڕوو بكه‌نه وزه نوێبووه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.