ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە حاڵەتە ناجێگیرەكەی كۆتایی ئەم هەفتەیە 21 و 22ی مانگ كە ئەبێتە هۆی چالاكبوونی هەورە بروسكە و بارانی كەم و هەڕەمەكی لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان و چالاكبوونی خێرایی بای باشوور لە زۆربەی ناوچەكانی عێراقدا ئەمەش ئەبێتە هۆی هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین بۆ ناوچەكانمان بە رێژە و كاریگەری جیاواز لەناوچەیەك تا ناوچەیەكی دیكە ،چڕی تۆز و خۆڵەكە دەگۆڕێت.
هەروەها روونیدەكاتەوە كە ئەم حاڵەتە یەكەم بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ ئەبێت كە بەهۆی چالاكبوونی ناوچەیەكی پەستان نزمەوەیە لەسەر ناوچەكانی نێوان باكووری سعوودیە و دەریای ناوەڕاست كە بەهۆیەوە بڕێك شێ لە باشووری نیمچە دورگەی عەرەبیەوە لە ئاستە بەرزەكانی هەوادا دەگوازێتەوە بۆ ئاسمانی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە لەم ئاستەدا بارستە هەوایەكی ساردو گونجاو هەیە بۆ چربوونەوەی ئەم شێ كەمە و ئەبێتە هۆی بارانبارینی كەم لەهەندێ ناوچەدا و ناجێگیربوونی كەشوهەواو ڕوودانی هەورە بروسكە لەهەندێ كاتدا. بۆیە لە هەموو ناوچەیەكدا ئەگەری بارانبارین نابێت و بە دیاری كراویش نابێت .
شارەزایەكی كەشناسی وادەی یەكەم باران بارینی وەرزی پاییز ئاشكرا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.