Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:51

ئەوروپا بە خەڵوز و سۆبەی دار خۆی بۆ زستان ئامادە دەكات

کوردستان TV
100%

دوای لەشكركێشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، و سەپاندنی سزای رۆژئاوا بەسەر هاوردەكردنی وزە لە رووسیا، نرخی غاز و نەوت لە سەرانسەری جیهان بەرزبووەوە، بەتایبەتی لە ئەوروپا، كە لە وەرزی زستاندا زۆر پشت بە غازی رووسیا دەبەستێت بۆ پیشەسازی و گەرمكردنەوە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" راپۆرتێكی درێژی ئامادەكردووە كە رەنگدانەوەی گرانی نرخەكانی سەر زەوی نیشان دەدات، زۆرێكیش پەنا دەبەنە بەر سۆبەی خەڵوز و دار وەك ئامرازێكی بەدیل بۆ گەرمكردنەوە لە وەرزی زستاندا. 
بەكارهێنانی هەناردەكردنی غازی سروشتی لەلایەن ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا وەك چەكێك، زیانی زۆری بە ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا گەیاندووە، لەكاتێكدا بەرپرسان و شرۆڤەكاران هۆشداری دەدەن لە ئەگەری بەشەخۆراك و پچڕانی كارەبا لە زستاندا.
لە بەریتانیا ئەو دانیشتووانەی كە پارەی نەختینەیان هەیە واز لە ئاژەڵە ماڵییەكان دەهێنن، لە كاتێكدا قوتابخانەكان هۆشداری دەدەن لەوەی كە بەرزبوونەوەی تێچووی وزە بەو مانایەیە كە چیتر توانای كڕینی كتێبی خوێندنی نوێیان نییە. لە پۆڵەندا بەرپرسان بیر لە دابەشكردنی دەمامكی دژە دوكەڵی دەكەنەوە، لە كاتێكدا پۆڵەندیەكان بیر لە سووتاندنی زبڵ و خاشاك دەكەنەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا گەرم ببنەوە .
زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا بەدەست كەمی و گرانی نرخی دارەكانەوە دەناڵێنن و دزەكان سوودی لێ وەردەگرن و دار لە "پیكاپەكان" دەدزن، هەروەها فێڵبازەكان ماڵپەڕی ساختە دروست دەكەن، وا خۆیان نیشان دەدەن كە دارفرۆشن بۆ فریودانی بەكارهێنەرانی بێهیوا. لە زۆرێك لە وڵاتان فڕنی دار سووتێنەر نزیكەی بە تەواوی فرۆشراوە.
هەر بەپێی رۆژنامەكە، وڵاتانی ئەوروپا لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنان و پڕكردنەوەی یەدەگەكان و سەرچاوە بەدیلەكانی غازی سروشتی رووسیا. لەوبارەیەوە كۆتایی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، ئەلیزابێس بۆرن ،سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا گوتی: كە لە خراپترین بارودۆخدا، ڕەنگە زستانی داهاتوو دوو كاتژمێر كارەبا ببڕێت بۆ ماڵەكانی فەرەنسا، لە كاتێكدا قەیرانێكی بەرفراوانی وزە كە بەهۆی شەڕەوە لە ئۆكرانیا توندتر بووەتەوە.بۆرن ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم دۆخە بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ لێكەوتەكانی لەشكركێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا.
لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، كۆمپانیای وزەی "گازپرۆم"ی ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتی ڕووسیا لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند كە بەهۆی ناكۆكی داراییەوە سەرجەم ناردنی غاز بۆ كۆمپانیای "ئینگێ"ی فەرەنسی ڕادەگرێت. 
هەروەها بەریتانیا ڕووبەڕووی پاشەكشە دەبێتەوە، چونكە نزیكەی چوار هێندە پارەی وزەی ماڵان زیادی كردووە .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.