دووەمین خولی فیستیڤاڵی بەیروت بۆ فۆتۆگراف، بە بەشداری ٩٩ هونەرمەندی فۆتۆگرافەر و بەشداری ٣ فۆتۆگرافەری بەرچاوی کورد لە پاڵ ٢٨ وڵاتی جیهانی لە کتێبخانەی نیشتمانی بەیروت بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین وێنەی ناوازەیان لە چوارچێوەی ئەو فیستیڤاڵەدا نمایش کردووە و بوونەتە جێی سەرنجی ئامادەبووانی فیستیڤاڵەکە، ئەو فیستیڤاڵە لە ١٦ـی مانگەوە دەستی پێکردووە و تا ١/١٠/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت.
(سەفین حەمید) فۆتۆگرافەری بە ئەزموونی کورد سەبارەت بە بەشداری لە فیستیڤاڵەکە كوردستان تیڤی راگهیاند" جێگەی خۆشحاڵیە خۆم و دوو فۆتۆگرافەری بەرچاوی کوردستان بە ناوەکانی (بڵند تاهیر، شڤان هەرکی) لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی بەیروت بۆ فۆتۆگراف بە چەندین وێنەی ناوازە و دەگمەن بەشدارین، کە گوزارشت لە کارەساتی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەکەمان دەکات".
ههروهها ووتی" وێنەکانی من باس لە چیرۆکێکی خەمناک دەکات، کە ئەویش تووشبوونی نەخۆشی (زەهایمەر)ـە، کە ئێستا نەخۆشیەکی باوە لە دنیا و کوردیش بێبەش نیە لەو جۆره نەخۆشیە کە مرۆڤ تووشی حاڵەتی لەبیرچوونەوە دەبێت و یان بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە توانانی بیرکردنەوەی لەدەست دەدات، بەو ئامانجەش فیستیڤاڵەکە کراوەتەوە و ناویشان ناوە (بیروەری)، کە گوزارشت لەو حاڵەتە دەکات".
ئا- كامران
دووەمین خولی فیستیڤاڵی بەیروت بۆ فۆتۆ بە بەشداری 3 فۆتۆگرافەری کورد بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.