Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:33

ئه‌مشه‌و ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئیسپانیاو له‌ یاری لوتكه‌و دێربی مه‌درید، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی هاوشاریه‌كه‌ی و یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای سیڤیتاس میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به‌ ئه‌تله‌تیكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریزانانی ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌مشه‌و سازكردو كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ به‌هۆی پێكان به‌شداری له‌ مه‌شقه‌كان نه‌كردو له‌و یاریه‌ش داده‌بڕێ.
 ڕیال مه‌درید خاوه‌نی پازده‌ خاڵه‌و به‌ شێوه‌ی كاتی بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دابه‌زیوه‌، ئه‌تله‌تیكۆش به‌ ده‌ خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كات یاری ئه‌مجاره‌ی دێربی مه‌درید له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ هاوسه‌نگ بێت، ئه‌ویش به‌هۆی توانای به‌رزی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌ ئاستی تاك و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌ ده‌بێت.
 ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ئاشكراشی كرد كه‌ په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ یاریزانان و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی تیپه‌كه‌یه‌، هاوكات ئه‌نچیلۆتی پاڵپشتی خۆی بۆ ڤینیسۆس جونیۆری به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی كه‌ به‌م دواییه‌ ڕووبه‌ڕووی چه‌ند لێدوانێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ بووه‌وه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.