Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:27

له‌لالیگادا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئێلچی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بارسێلۆنا درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی داو له‌ هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئیسپانیا به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئێلچی میوانی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆ له‌ شاری بارسێلۆنا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو، له‌ خوله‌كی چوارده‌و به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی، ناوبژیوان به‌ كارتی سوور، گۆنزالۆ ڤێردوی به‌رگریكاری ئێلچی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو تیپی میوان یاریه‌كه‌ی به‌ ده‌ یاریزان ته‌واوكرد.
 پاشان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌ی بارسا گۆڵی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی سیی و چوار تۆماركرد، له‌ خوله‌كی چلویه‌كیش، مێمفیس دێپای هۆڵه‌ندی تیپی میوانداری كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی بلاوگڕاناو له‌ خوله‌كی چل وهه‌شتدا، لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می بارسای تۆماركردو كۆی گۆڵه‌كانی له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی لالیگا گه‌یانده‌ هه‌شت گۆڵ.
 به‌م بردنه‌وه‌ش بارسێلۆنا به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ شازده‌ خاڵ، ئێلچیش به‌ ته‌نها خاڵێك له‌ دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند دێت .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.