Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:28

له‌لالیگادا ڤاڵێنسیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سێلتافیگۆ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ری شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڤالنسیا میوانداری یانه‌ی سێلتافیگۆی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی سی گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای مێستایا به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن یاریگا به‌ گۆلیك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش یاریزان ساموێل كاستییۆ له‌ خوله‌كی سیو حه‌وت تۆماری كرد ، له‌ گێمی دووه‌میش ڤالنسیا له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو ، له‌ خوله‌كی هه‌شتاو دوو ماركۆس ئه‌ندری گۆلی دووه‌می خاوه‌ن مالی تۆمار كرد .
 له‌ دوا خوله‌كی یاریش ئه‌ندرێ ئالمێدا شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كانی كرده‌ خاوه‌ن گۆلی سێیه‌م یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و ڤالنسیا سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ تۆمار كردو بووه‌ خاوه‌نی نۆ خال و له‌ پله‌ی هه‌شته‌م دێت ، یانه‌ی سێلتافیگۆش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به‌ حه‌وت خال له‌ پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.