Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:31

له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ولڤه‌رهامپتۆن تۆماركرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆنی میوانداری برده‌وه.
 له‌ یه‌كه‌م خوله‌كی یاریه‌كه‌دا، یاریزان جاك گریلیش گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، پاشان ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و ئه‌ستێره‌ی مان سیتی گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی شازده‌ به‌ده‌ستهێناو كۆی گۆڵه‌كانی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده‌ یازده‌ گۆڵ، له‌ خوله‌كی سیی و سێشدا، ناوبژیوان به‌ كارتی سوور ناتان كۆلینزی ئێرله‌ندی و به‌رگریكاری ولڤه‌رهامپتۆنی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به‌ ده‌ یاریزان ته‌واوكرد، گێمی یه‌كه‌م به‌ پێشكه‌وتنی مان سیتی به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست ونۆدا، یاریزان فیل فۆدێن گۆڵی سێیه‌می سیتیزێنزی تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش مانچسته‌رسیتی به‌ شێوه‌ی كاتی هاته‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ حه‌ڤده‌ خاڵ، ولڤه‌رهامپتۆنیش به‌ شه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.