Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:22

لە توركیا كەشتییەكی بارهەڵگر نوقم بوو

کوردستان TV
100%

لە بەندەری ئیسكەندەرون لە پارێزگای هاتای باشووری توركیا، كەشتییەكی بارهەڵگر نوقم بوو.
كەشتییەكە ناوی "سی ئیگڵ" بوو و ئاڵای وڵاتی تۆگۆی بەرزكردبووەوە، بۆ داگرتنی بارەكەی لە بەندەری پۆرت نزیك بووەوە.
لە كاتی داگرتنی بارەكەدا، بە هۆكارێكی نەزانراو ئاو چووە ناو كەشتییەكەوە، بەخێرایی سەرنشینانی كەشتییەكە برانە دەرەوە و دوای كەمێك كەشتییەكە نوقم بوو.
لە ناوچەكەدا رێوشوێنی ئەمنی گیرایەبەر و هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی كۆنتەینەرەكانی سەر كەشتییەكە بەردەوامن.  
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.